سەردێڕ:

خوێندکارانی سێ پەیمانگای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

شوێنی مانەوەیان نییە
فۆتۆ: 
2021-01-12

1958 جار خوێندراوەتەوە

خوێندكارانی هەرسێ بەشی  پەیمانگای زانستی كۆمپیتەر لە سلێمانی بە هۆی نەبوونی بەشە ناوخۆییەوە، بایكۆتی دەوامیان راگەیاند.

زوهرە عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خوێندکارانی هەرسێ بەشی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی بەشە ناوخۆی بایکۆتی دەوامیان کردووە.

بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو، سەرجەم دامەزراوە زانستی و پەروەردەییەکانی هەرێم لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان داخران و دەوامکردن تیایاندا وەستێندرا.

لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی خوێندنی ئاوێتە دەوامی خوێندنی باڵا دەستپێبکاتەوە.

بەهۆی ئەوەی، ئەو وانانەی پێویستە لەناو هۆڵەکاندا بخوێندرێن دەبێت خوێندکاران ئامادەییان هەبێت، بەمەش بەشێکی زۆری خوێندکاران پێویستیان بە دابینکردنی بەشە ناوخۆیی هەیە تا بتوانن لە وانەکانیاندا ئامادەییان هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵانی رابردوو پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن، بەردەوام خوێندکارانی زنکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان گرفتی دابینەکردنی ئاو و کارەبا و پێداویستییە سەرەکییەکانیان هەبووە و ئێستاش گرفتی شوێنی مانەوەی هاتووەتەسەر.