سەردێڕ:

تەندروستی هەولێر: ١٥٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بەدەر لە رێنماییەکان بەکارهێنراون

لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە
فۆتۆ: 
2021-01-12

20178 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەولێر دەنگۆی دیارنەمانی ٥٠٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای رەتکردەوە، بەڵام دەڵێت، ١٥٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان بەدەر لە رێنمایی لە دەرەوەی بنکەکە بەکارهاتووە و بۆ ئەوەش، لێژنەیەکی لێکۆڵێنەوە پێکهێندراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە گوایە (٥٠٠) ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا دیارنەماوە، ئەوان بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنن کە (١٥٠) ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان بەدەر لە ڕێنمایی لە دەرەوەی بنکەکە بەکارهاتووە و بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەی لێکۆلێنەوە پێکهێندراوە.

ئاماژەبەوەشكراوە، کەسانی کەمتەرخەم سەبارەت بەو رووداوە سزای یاسایی دەدرێن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، چەند رۆژێكە لەبەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە کە گوایە (٥٠٠) ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە بنکەیەکی تەندروستی هەولێر دیارنەماوە.