سەردێڕ:

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی: پێویستە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران زیندوبکرێتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-12

483 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەبێت رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران لەماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا زیندوبکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە چورچێوەی چاوپێکەوتنێکیدا لە کۆنگرەی "رۆیتەرزنێکست" دا رایگەیاند، ئاشکرایە چەندین مانگمان لەبەردەست نیە، بەڵکو تەنها چەند هەفتەیەکمان لەبەردەمدایە بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران.

پێشتر، ئەحمەد فەراهانی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "ئەگەر تا ٢١ شوبات سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵنەگیران، ئەوا چاودێرە نێودەوڵەتییەکانی بواری ئەتۆم دەردەکەین و کارکردن بە پڕۆتۆکۆڵە زیادە دەەستێنین".

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دوو شەممەی رابوردوو ئێران رایگەیاند ئەو وڵاتە وەک یەکێک لە هەنگاوی پلانەکەی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەری کە دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٢٠%  کە لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠  پەڕلەمانی ئەو وڵاتە دەنگی لەسەردا.