سەردێڕ:

وەزیری گواستنەوەی ھەرێم: ژمارەیەک کۆمپانیای گەیاندن دراونەتە دادگا

فۆتۆ: 
2021-01-12

2882 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیا دراونەتە دادگا و سێ لەو کۆمپانیایانەش ھەڵوەشێنراونەتەوە، دەشڵێت، ئەمساڵ پڕۆژەی ستی ‌پاس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


وەزیری گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیا دراونەتە دادگا و سێ لەو کۆمپانیایانەش ھەڵوەشێنراونەتەوە، دەشڵێت، ئەمساڵ پڕۆژەی ستی ‌پاس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئانو جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، "لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن یٔێمە ٤٩ کۆمپانیای گەیاندنمان یٔاگادار کردووەتەوە بۆ یٔەوەی باج بدەنە حکومەت، لەو ژمارەیەش ٢١ کۆمپانیا پابەندی جێبەجێکردنی یاسا بوون و ١١ کۆمپانیاش دراونەتە دادگا و سێ لەو کۆمپانیانەش ھەڵوەشێنراونەتەوە." 
راشیگەیاندووە، "ھەر کۆمپانیایەکیش بەپێی یاسا شایستە داراییەکانی نەدات بە حکومەت یٔەوە دەدرێتە دادگا یان ھەڵدەوەشێنرێتەوە یان دەخرێتە لیستی رەشەوە."
ئاماژەی بەوەشدا، "لە بواری گواستنەوەش پڕۆژەی ستی پاس لە ھەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردن و یٔێستا پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەکرێت و یٔەمساڵ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رێگەی وەبەرھێنانی پڕۆژەی ستی ‌پاسەوە جێبەجێدەکرێت." 
وەزیری گواستنەوە دەشڵێت، پڕۆژەی دروستکردن و دانانی لۆگۆ و کارتی زانیاری بۆ یٔۆتۆمبێڵی تەکسی بەردەوامە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، حکومەتی ھەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا، کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت، لە ھەرێمی کوردستان پابەنددەکرێن بە پێدانی باجی فرۆشراوکان بە رێژەی لە ٢٠% ھاوشێوەی کۆمپانیاکانی تر، کە لە بەشەکانی تر لە عێراق پابەندکراون بە دانی ئەو باجە.
ھەر بەگوێرەی بڕیارەکە، کۆمپانیا بەشداربووەکانی بواری گەیاندن (کۆڕەک تیلیکۆم، ئاسیاسێڵ، زین) پابەند دەکرێن بە پێدانی باجی فرۆشراوەکان لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانیان لە سنوری ھەرێمی کوردستان.