فۆتۆ:
2021-01-11
14706 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچەی بلسمر کە ١١٠ کیلۆمەتر لە باکوری شاری ئەبهای سعودیەوە دوورە، لە رووداوێکی 'دەگمەندا' بەفرباری.
لە ناوچەکانی بلسمر و عەسیر باری کەش و هەوا ناجێگیرە و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بە شێوەیەک لە سفر پلەی سیلیزی نزیکبووەوە و ئەمەش بووە هۆی بارینی بەفر تیایاندا.
پێشتریش، بنکەی نێودەوڵەتی ئەرساد لە ناوچەی عەسیر لەبارەی شەپۆلێکی بارینی بارانەوە هاوڵاتیانی ئاگادارکردبووەوە، باسی لەوەشکردبوو، لە دوای شەپۆلی بارانبارینەکەشەوە رەشەبا و شەپۆلێکی سەرما و تەمیشی بەدوادا دێت، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین.
شارەکانی ئەبها و پارێزگاکانی حرجە، موجاردە، نماس، بارق، بلقەرن، تنومە، خەمیس، مەشیت، ئەلمع و محایلی وڵاتی سعودیە لەم دۆخە ناجێگیرەی کەشوهەوا بەدەرنین و پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلی بەفربارینە تا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوام بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوایینجار لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە ساڵی ٢٠١٦ بەفر لە وڵاتی سعودیە باری و کەشوهەوای چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە پلەکانی گەرما نزمبووەوە.