سەردێڕ:

بەهۆی دابەشنەکردنی بەشەناوخۆییەوە لە هەولێر بەشێک لە خوێندکاران گردبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-11

2319 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد مستەفا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی بەشەناوخۆییەوە بەشێک لە خوێندکاران گردبوونەتەوە.

لەوبارەوە، خوێندكارێکی بەشدار لە گردبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شه‌وی رابردوو به‌هۆی نه‌بوونی شوێنه‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌م خه‌وتووم.

خوێندکارێکی دیکەش دەڵیت، ئێمە داواکارین تەنیا شوێنی مانەوەمان بۆ دابین بکرێت، پێویستە حکومەتی بینای دیکە بە کرێ بگرێت بۆ ماونەوەی قوتابیان هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، بەڵام ئەمساڵ حکومەتی هیچ بینایەکی بە کرێ نەگرتووە.  

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندبوو، دەسەڵات رازی نییە بینا بە کرێ بگرن بۆ بەشی ناوخۆیی خوێندکاران و قوتابییان و ئامادەیی خۆی بۆ دابیکردنی شوێنی مانەوە بۆیان دەربڕی سەرەڕای رێگرییەکانی حکومەت.