سەردێڕ:

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-11

19649 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كێشەی تۆماركردنیان هەیە ئاگاداردەکەنەوە، کە لە یەك مانگدا، واتە لە ئەمڕۆوە تاوەكو ١١ی مانگی داهاتوو، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بكەن بە مەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ژمارە كاتین ‌و پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەرنەچوون، دواتر بە فەرمانێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانەوە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا لە هاتوچۆی هەرێم‌ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لەگەڵ نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی، پشكنین بۆ ١٩٠ ئۆتۆمبێل كرا ‌و لەو ژمارەیە ١٥٦ ئۆتۆمبێل لە پشكنین دەرچوون ‌و ٣٤ ئۆتۆمبێلەكەی تریش لە پشكنین دەرنەچوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، "داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كراوە لە ماوەی یەك مانگدا واتە لە ١١ی ١ تاوەكو ١١ی ٢ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیان بكەن بە مەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمەوە رێگری لە هاوردەكردنی بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانە كرا كە لە وڵاتانی دیكەوە دەهێندرێنە هەرێم بە بیانوی زۆری لێدراوییان.