سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسەی تەقەی لە باوکی کرد دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2021-01-11

3787 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تەقەی بە ئاراستەی باوکی کردووە و ویستویەتی بیکوژێت. دەشڵێت، تۆمەتبارەکە دوای تەقەکردن لە باوکی ویستویەتی خۆی بکوژێت.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بنکەی پۆلیسی دەشتی ھەولێر لە بوونی حاڵەتێکی تەقەکردن ئاگادارکراوەتەوە و دوای گەیشتنی هێزەکانیان، دەرکەوتووە کەسێک بەناوی (م، ع) تەمەن ٢٩ ساڵ تەقەی لە باوکی کردووە.

دەشڵێت، دواتر تۆمەتبارەکە ھەوڵیدابوو کۆتایی بە ژیانی خۆی بھێنێت، بەڵام توانرا بەپێی مادەی ٧ی خێزانی دەستگیربکرێت و رادەستی دادگا بکرێتەوە.