سەردێڕ:

لە پارێزگای سلێمانی بومەلەرزە روویدا

بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر
فۆتۆ: 
2021-01-11

20242 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئاژانسی بومەلەرزەزانی جیهانی، کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 11ی 1ی 2021، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر ناوچەکانی نێوان سلێمانی – چەمچەماڵی هەژاندووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چەقی بومەلەرزەکە لە ناوچەی بازیان بووە و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر درێژبووەتەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو ناوچانەی سەرەوە باسیان لە زەرەر و زیانی بومەلەرزەکە نەکردووە و پێدەچێت تەنیا هەستی پێکرابێت.

بومەلەرزە رووداوێکی سروشتییە و بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت. لەسەر ئاستی جیهان, چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.