سەردێڕ:

لێدوانی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی ریفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ی هەرێمەوە

فۆتۆ: 
2021-01-10

19031 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، "برایەتی هێزی پێشمەرگە و هێزەعێراقییەکان لە شەڕی موسڵدا دروستبوو و ئەم پەیوەندیە باشترین ئاستی پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب بوو"، دەشڵێت، "ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا چەندین لێکەوتەی هەبوو من نامەوێت باسی لێکەوتەکان بکەم، چونکە من عێراقم خۆشدەوێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە میانی وتارێکدا لە کەرکوک لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس رایگەیاند، "ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا چەندین لێکەوتەی هەبوو من نامەوێت باسی لێکەوتەکان بکەم، چونکە من عێراقم خۆشدەوێت و دەمەوێت یەکڕیز و یەکگرتو بێت، بەدوای ئەو شتانە دەگەڕێین کۆماندەکاتەوە نەک جیامان دەکاتەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داعش بەڵایەکی گەورەبوو بۆ گەلی عێراق، چەندین کەسی بە کوشتدا و دەربەدەریکردن، بەڵام توانی جارێکی دیکە ئەم نیشتیمانە یەکبخاتەوە بکاتەوە و یەکڕیز دەربکەوێت، ئەوانەی پێکەوە شەڕیانکرد هیچ کەسێک ناتوانێت جیایان بکاتەوە."

دەشڵێت، "حەشدی شەعبی بەرگری لە تەواوی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دەکات و لەسەرەتاوە رەنگێکی دیاریکراوبوو، بەڵام دواتر تەواوی عێراقییەکان پەنایان بۆ برد و ئێستا حەشدی شەعبی نوێنەری هەموو گەلی عێراقە."

فالح فەیاز باسی لەوەشکردووە، "برایەتی هێزی پێشمەرگە و هێزەعێراقییەکان لە شەڕی موسڵدا دروستبوو و ئەم پەیوەندیە باشترین ئاستی پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب بوو، پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی پێکەوە شەڕیان کرد، ئەمە یەکێکە لە بەرەکەتەکانی شەڕی داعش ئەوان بەرگریان لە تەواوی گەلی عێراق کرد نەک تەنیا لە پێکهاتەیەکی دیاریکراو."