سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم هۆشداری لەبارەی هاتنی شەپۆلی بارانبارینەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-01-10

48875 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.


بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە، واتە لە ١٥ی مانگەوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، سێ شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، کە ئەو سێ شەپۆلە هەموو هەرێم دەگرێتەوە و زۆر جاریش بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەمساڵدا شەپۆلی بەفر و باران کەمبووە و بەشێکی جوتیارانیش گرفتیان لەگەڵ کەمی بارانباریندا هەیە.

لەکاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا و لە مانگی کانونی دووەمدا، جگە لە بارانبارین چەند شەپۆلێکی بەفربارینیش ناوچەکانی دەگرتەوە، بەجۆرێک لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و سەرەتای ساڵی رابردوودا، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم بەهۆی بەفر و بارانی زۆرەوە چەندین جار دەوامی ناوەندەکانی خوێندن راگیران.

هاوکات، کەشناسی هەرێم باسی لەوەشكردووە، "کە بەراورد بە ساڵی پار ٧٣.٨ ملم کەمتر باران لە هەرێمدا باریوە."

ئومێد چۆمانی، هەولێر

هـ.ئـ