سەردێڕ:

لە دوێنێوە نرخی زێڕ بە نزمی ماوەتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-10

18947 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوێنێ نرخی زێڕ بۆهەر مسقاڵێک ١١ هەزار دینار دابەزی، ئەمڕۆش یەکشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٤٩ دۆلار و پانزە سەنتە، نرخی یەک گرامیش ٥٩ دۆلار و ٤٥ سەنتە.

بەو پێیە نرخی هەر مسقاڵێکی عەیار ١٨ بە بڕی ١١ هەزار دینار دابەزیوە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە، کە لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برینت بە زیاتر لە ٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەشێکی ئابوریناسانیش هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە لە نرخی نەوت و زێڕدا بۆ کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێننەوە، کە بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، لە ئێستادا ئابوری جیهان جوڵەی بە خۆیەوە بینیوە و ئەو خاوبوونەوەیەی جوڵە و گەشتە ئاسمانییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەبوو، لە ئێستادا بەو جۆرە نەماوە و ئەوانەش بەشێکن لە هۆاری گەشەسەندنەوەی ئابوری.

لە ئێستادا بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٩ هەزار  ٤٥١ دۆلار.

بەو پێیەش، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ هەزار دینارە.