سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئەو کەسەی تەقەی لە ئوسامە بنلادن کرد؛ ساتی رووداوەکە دەگێڕێتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-10

15299 جار خوێندراوەتەوە

رۆبێت ئۆنێڵ ئەو کەسەی کە تەقەی لە ئوسامە بنلادنی دامەزرێنەری رێکخراوی ئەلقاعیدە کرد، لە نوێترین ڤیدیۆدا باس لەساتی تەقەکردنە دەکات و دەڵێت، "بنلادن تەنیا سێ پێ لە منەوە دوور بوو."

ئەو سەربازەی پێشووتری هێزی دەریایی ئەمریکا رووداوەکە دەگێڕێتەوە و باس لەوەدەکات، "بنلادن تەنیا سێ پێ لە منەوە دوور بوو، چاوم بڕیە چاوی بیرمکردەوە ئەو خۆی بەدەستەوە نادات، ئەوە مەترسیە لەسەر ژیانم، بۆیە کوشتم." 

دەشڵێت، هاوسەرەکەی مایەیی هەڕەشە نەبووە بۆیە دووری خستووەتەوە، ئاماژەی بەوشکردووە، "گوێم لە دوا هەناسەی بنلادن بوو، کاتێکیش تەقەم لێکرد، دوکەڵ لەسەری بەرزبووەوە."

رۆبێریت ئۆنێل ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کوڕەکە دوو ساڵانەکەی بنلادن لەوێ راوەستابوو، لەبیرمە، وەک منداڵی خۆم لێم روانی، چونکە پێم وابوو ئەو منداڵە بچوکە هیچ پەیوەندیەکی بەو کارەوە نییە."

ئەوەش دەخاتەڕوو، کوڕە دوو ساڵانەکەی لە تەنیش دایکیەوە لەسەر سیسەمەکە داناوە و ئاماژە بەوەشدەکات، کە لە سەرەتادا تەنیا ئەو لە ژوورەکەدا بووە، دواتر سەربازەکانی دیکەش چوونەتە ژوورەوە.

ئوسامە بن لادن دامەزرێنەری رێکخراوی ئەلقاعیدە، بە بەرپرسیاری ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر و گەلێک ھێرشی پڕقوربانی دیکە لە ئاستی جیھاندا دادەنرێت، لە ٢ی ئایاری ٢٠١١ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن ئەمریکاوە لە پاکستان کوژرا.