سەردێڕ:

لە ئێستادا نەوت بەرزترین نرخی بەروارد بە ٧ مانگی رابردوو هەیە

فۆتۆ: 
2021-01-10

11770 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی جیهان رایانگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو بەرزترین نرخە بە بەروارد بە ٧ مانگی رابردوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥٥ دۆلار و ٩٩ سەنت  نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٥٢ دۆلار و ٢٤سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ٢٠ی نيسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.