فۆتۆ:
2021-01-09
3847 جار خوێندراوەتەوە
"بەهێزترین پیاو لە جیهاندا"، وەسفێکی نوێ نییە بۆ سەرۆکەکانی ئەمریکا، بەڵکو دەربڕینێکە بۆ ئەو پیاوە بەکاردەهێندرێت نەخشەی سیاسەتی نێودەوڵەتی و جیهان دەستنیشاندەکات و رێڕەوی ئابوری جیهان کۆنتڕۆڵدەکات.
لێرەدا، لە دیارترین دەسەڵاتەکانی ئەو کەسە دەخەینەڕوو کە دەبێتە سەرۆکی گەورەترین وڵات لە جیهاندا -ئەمریکا-، کە دەستوری ئەو وڵاتە بۆی دیاریکردووە.
-سەرپەرشتی جێبەجێکردنی یاساکان لە وڵاتدا دەکات.
-هەموو پۆستەکانی ئیدارەکەیی و وەزیرەکان دەستنیشان دەکات، هاوکات، ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پاش پەسەندکردنیان لەلایەن کۆنگرێسەوە دادەنێت.
-دەسەڵاتی لێبوردن و وەستاندنی جێبەجێکردنی سزاکانی سەر ئەو کەس و لایەنانەی هەیە بە تاوانی دژایەتیکردنی ئەمریکا سزادراون.
-مافی ڤیتۆکردن وهەڵوەشاندنەوەی هەر یاسایەکی هەیە، جگە لە هەموارکردنەوەی دەستور.
-لەڕووی سەربازییەوە، دەسەڵاتی بێ سنوری بەکارهێنان و جوڵەپێکردن و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هەیە، دەسەڵاتی فەرمانکردنی هەیە بە سوپا لەسەر خاکی وڵاتانی دیکە جموجوڵبکەن و دەست بە ئۆپراسیۆنەکانییان بکەن بێ ئەوەی حاڵەتی جەنگ رابگەیەنێت.
-ساڵانە دەتوانێت دەست لە خەرجییە سەربازییەکان وەربدات و پێشنیازبکات و حاڵەتی لەناکاو رابگەیەنێت و سوپا ئامادەبکات.
-ساڵانە و لەماوەی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا ٤٠٠ هەزار دۆلار موچەی هەیە، پاش تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار خانەنشین دەکرێت.
-بەدرێژایی تەمەنی هەڵگری نازناوی "سەرۆک" دەبێت، پاش ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواوبێت یان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەسەڵاتەکانی سەرۆک پشت بە دەستور دەبەستێت و سنوردارە، بەڵام کاریگەرییەکانی دیوارەکانی کۆشکی تێدەپەڕێنێت و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت دەگرێتەوە.