سەردێڕ:

لەبارەى جێگیرکردنى 'هێزى هاوبەش' لە خاڵە سنوریەکانى هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2021-01-09

13385 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی لە وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێم رایگەیاند، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێزێكی ھاوبەش بۆ خاڵە سنوریەكانی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت؛ ئەوەش بۆ رێگریكردن لە زێدەڕۆیەكان یاخود قاچاغچێتی.


بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی لە وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێم رایگەیاند، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێزێكی ھاوبەش بۆ خاڵە سنوریەكانی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت؛ ئەوەش بۆ رێگریكردن لە زێدەڕۆیەكان یاخود قاچاغچێتی.

بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی لە وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێم بە ماڵپەڕى فەرمى پارتى راگەیاندووە، "دوای بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دروستكردنی ھێزێكی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ خاڵە سنوریەكان، ئێستا ئامادەكاریی بۆ دروستكردنی ئەو ھێزە دەكرێت، كە دروستیش كرا، لە ھەموو خاڵە سنوریەكان جێگیر دەكرێن."

بابەکر فەقێ ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕیارە یەكێكە لە بڕیارەكانی چاكسازی و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ھەوڵێكی جدی دەدرێت و لە ئێستاشدا میكانیزمێكی بۆ دادەنرێت"، دەشڵێت، "بەم نزیکانە ھێزەكان ئامادە دەكرێن و بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت".

ئەوەشى خستووەتەڕوو، "وەكو وەزارەتی پێشمەرگە، چ ھێزێك پێویست بێت بۆ خاڵە سنوریەكانی رەوانەی دەكەین، ئەو ھێزانەی رەوانەش دەكرێن، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدا دەکەن."

باسی لەوەشکردووە، "ئەو ھێزانە كاریان پاراستنی بازگە و گومرگە سەرەكییەكان دەبێت و پارێزگاری لە شوێنە سەرەكییەكانی ئەو خاڵە سنوریانە دەكەن".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە ئێستادا ناڕەزایەتی هاوڵاتیان لەسەر کارکردن بە شێوەى قاچاغ و دوور لە یاسا لە نێوان خاڵە سنورییەکانى هەرێمى کوردستاندا بوونی هەیە و رەخنەشیان لە حکومەتی هەرێم هەیە بەوەی دەپرسن، "بۆچی حکومەت کۆنتڕۆڵی ئەو کارە نایاساییانە ناکات."