سەردێڕ:

كیم جۆنگ ئون: ئەمریكا گەورەترین دوژمنمانە

فۆتۆ: 
2021-01-09

1337 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی كۆریای باكور، لە نوێترین وتەیدا ئەمریكای بە گەورەترین دوژمن ناوبردووە، باسی لەوەشكردووە, پێویستە دەسەڵاتدارانی واشنتن دەستبەرداری سیاسەتی دوژمنكارانە بەرامبەر وڵاتەكەیان بن بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانیان ئاسایی بێتەوە.

كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور لە كۆبوونەوەی پارتی دەسەڵاتداری وڵاتەکەیدا باسی لەوەشكردووە، چاوەڕوانی ئەوە ناكات سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر وڵاتەكەی بگۆڕێت ئەگەر هەركەسێك دەسەڵات بگرێتەدەست.

وەك پەیامێكیش بۆ جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، كیم جۆنگ ئون ئەمریكای بە گەورەترین دووژمن باسكردووە و بە پێویستیشی زانیوە ئەو وڵاتە دەستبەرداری سیاسەتی دوژمنكارانە بێت بەرامبەر وڵاتەكەی.

سەرۆكی كۆریای باكور لەكۆتایی وتەكانیدا ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە لەسەر وڵاتەكەی بە كوالێتی باشتر چەكی ناوەكی بەرەوپێش ببات، تا بەوتەی خۆی هەر وڵاتێكی دوژمن ویستی چەكی ئەتۆمی بەرامبەریان بەكاربهێنێت بتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن.