سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی رووداوەکانی کۆنگرێسەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2021-01-08

2868 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئازادی رادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتیانە دوو رەگەزی گرنگی دیموکراتین"، دەشڵێت، "لە دامەزراندنی عێراقێکی ئاسایش و سەقامگیر و گەشەسەندو بەردەوامدەبین."

ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی روداوەکانی ئەم دوایەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئازادی رادەربڕین و گردبوونەوە دوو رەگەزی سەرەکی دیموکراتین و لە دەستوری ئەمریکدا جێگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە خۆپیشاندەران هەندێکجار خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەکاردەهێنن بۆ نانەوەی پشێوی و چالاکی تاوانکارانە، دەشڵێت، ئەم جۆرە رەفتارانە قەبوڵکراونین و لەلایەن سیاسەتمەداران و لایەنەکانەوە سەرکۆنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان دەوڵەتی یاسان و ئەوانەی دەیانەوێت لەمپەر لەبەردەم کاری نوێنەرانی وڵاتدا دروستبکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، دەشڵێت، سەرەڕای هەوڵەکان کۆنگرێس کارەکانی خۆی ئەنجامدا و لە ٢٠ ی ئەم مانگەدا جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا راشیگەیاندووە، جیاوازییەکان و دید و بۆچوونە جیاوازە سیاسییەکان لە عێراق و ئەمریکا لە پێناو داهاتوویەکی باشترە بۆ وڵات و نەوەکانمان، دەشڵێت، " بەردەوامدەبین لە هاوکاری کردنی عێراقی هاوبەشمان لە پێناو بونیادنانی عێراقی ئاسایش و سەقامگیر و گەشەسەندوو".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بەمەبەستی رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خۆپیشاندەران ویستیان بچنە ناو باڵەخانەی کۆنگرێسەوە، تیایدا گرژی و پشێوی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.