سەردێڕ:

ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، سزاکەیان چی دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-01-07

3478 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، رۆژێکی جیاوازبوو بۆ ئەمریکا و ئەمریکییەکان، دوای ئەوەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، لەسەر داوای خودی دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم کۆنگرێسی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکەیان رێڕەوی هێمنی بەرەو گرژی و توندتیژی گرتەبەر.


رۆژی چوارشەممە، رۆژێکی جیاوازبوو بۆ ئەمریکا و ئەمریکییەکان، دوای ئەوەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، لەسەر داوای خودی دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم کۆنگرێسی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکەیان رێڕەوی هێمنی بەرەو گرژی و توندتیژی گرتەبەر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بڵومبێرگ، کە پشتی بە بۆچونی هەندێ شارەزای یاسایی بەستووە، داواکاری گشتی دەتوانن ئەوکەسانەی کە هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس بەتۆمەتی زیان گەیاندن بە موڵکی گشتی و بڵاوکردنەوەی پشێوی تۆمەتباربکەن، با زیندانیشیان نەکەن.

شارەزایانی یاسا باس لەوەدەکەن، ئەو کەسانەی کە هێرشیان کردوەتە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، ڕەنگە بەتۆمەتەکانی پێشێلکردنی سەروەری یاسا، بەکارهێنانی بوتڵی ئاگرین، دەستدرێژیکردن بۆ سەر موڵکی دەوڵەت، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

سەرباری ئەمەش، ئەو کەسانەی کە هێرشیان بۆ سەر باڵەخانی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە کردووە، ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای زیاتر و قورستر ببنەوە، لەوانەش تۆمەتەکانی هەوڵدان بۆ نانەوەی پشێوی و هەڵگەڕانەوە لە حکوومەت و، کە پێویست بە هەبوونەی بەڵگە دەکات لەسەر ئەوەی ویستویانە کە کارەکانی حکوومەت پەکبخەن، کە تیایدا تاوانبار بە سزای بەلایەنی کەمەوە ٢٠ ساڵ سزا دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە،  کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن کۆبووەوە، بەڵام لایەنگرانی ترەمپ چوونە ناو باڵەخانەکەوە و بەوەش کۆبوونەوەکەیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک راگرت.

لەئەنجامی گرژییەکانەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون و، خۆپیشاندانەکە پەلی هاویشت بۆ هێرشەکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا؛ کە بەگرنگترین هێمای دیموکراسی ئەو وڵاتە لەقەڵەم دەدرێت.






‌بەپەلە