سەردێڕ:

زانیاریی لەبارەی ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە هەولێر کوژرا

فۆتۆ: 
2021-01-07

184042 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی کەرکوک – هەولێر بەر دەستڕێژی گولـلە درا، ناوی غازی باشتەپەییە و لەسەر کێشەی دوژمنداری کوژراوە.

ئەحمەد مستەفا، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "غازی باشتەپەیی پلەی عەقیدە لە فەرماندەییەکەی کۆسرەت رەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان".

راشیگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان، پار کوڕێکی غازی باشتەپەیی کوژراوە و پێشتریش، کوڕێکی ناوبرا کۆمسیارێکی کۆمسیۆنی هەرێمی کوردستانی کوشتووە.

کاتژمێری ٣ی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی کەرکوک - هەولێر، تەقە لە غازی باشتەپەیی کرا و دەستبەجێ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک بەنزینخانەی "مەهتاب" روویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی ٤٥ ساڵە.

هاوکات، لەسەر رووداوەکە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام هیچ زانیارییەکیان ئاشکرانەکرد.