فۆتۆ:
2021-01-07
682 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر رایگەیاند، کە هیچ په‌نابه‌ر و ئاواره‌یه‌ك به زۆر ناگهڕێننەوە و هەر کەسێک ویستی گەڕانەوەی هەبێت، ئەوا بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەبێت.
سروه ره‌سوڵ حه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بە ماڵپه‌ری فه‌رمى پارێزگاى هه‌ولێری راگەیاندووە، کە ئەوان هیچ په‌نابه‌ر و ئاواره‌یه‌ك به زۆر ناگه‌ڕێننه‌وه، دەشڵێت، "تا ئێستا ٣٦٩ هه‌زار ئاواره له پارێزگای هەولێر بوونیان هه‌یه."
باسی لەوەشكرد، له ماوه‌ى پێشوودا به‌غدا بڕیارێكى ده‌ركردووە كه ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدى خۆیان، ئه‌و ئاوارانەی کە له سنوری پارێزگاى هه‌ولێرن له رووى سیاسییه‌وه بارودۆخیان سه‌خته و كێشه‌یان زۆرە و پێویسته له ئاستێکی باڵا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، "له‌بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکانەوە سیاسه‌تى ئێمه روون و ئاشكرایه كه هیچ كه‌مپێك داناخه‌ین و كه‌سیش به زۆره‌ملێ ناگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌م پرسه ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، ئه‌وه‌ى بڕیارده‌دات كه بگه‌ڕێته‌وه ئێمه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ى ده‌كه‌ین و یارمه‌تیشى ده‌ده‌ین."
سروە رەسوڵ باسی لەوەشکردووە، "له ساڵى ٢٠١٢دا شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى په‌نابه‌رى وڵاتى سوریا روویان له هه‌رێمى كوردستان كرد، له ساڵى ٢٠١٤ ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران گه‌یشته دوو ملیۆن كه‌س، دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر لە پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته، تاوه‌كو ئێستا له سنوری پارێزگاى هه‌ولێر ٣٦٩ هه‌زار و ٢١٢ كه‌س وه‌ك ئاواره و په‌نابه‌ر هه‌ن."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەو پەنابەرانە هاوشێوه‌ى هاوڵاتیانى هەرێم كه‌رته‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده و چەند کەرتێکی دیکە به‌كاردەهێنن.