سەردێڕ:

لە هەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

فۆتۆ: 
2021-01-07

31145 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاتژمێری ٣ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی کەرکوک - هەولێر، تەقە لە کەسێک کراوە و دەستبەجێ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک بەنزینخانەی "مەهتاب" روویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی نزیکەی ٤٥ ساڵان دەبێت.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێرەوە کردووە، بۆ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر رووداوەکە بخاتەڕوو، بەڵام پۆلیسی هەولێر هیج لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەخستوەتەڕوو.

ئەحمەد مستەفا، هەولێر