سەردێڕ:

نوێنەری رۆژئاوای کوردستان لە ئەمریكا داوا دەکات لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییەکانی توركیا بكرێت

فۆتۆ: 
2021-01-07

1190 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە واشنتۆن داوای لە ئەمریكا کرد، لیژنەیەكی نێودەوڵەتی پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەو دەستدرێژییە سێكسیانەی بۆ سەر ژنانی كورد لە سوریا لەلایەن چەکدارانی سەر بە توركیاوە ئەنجام دراون.

سینەم محەمەد نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە واشنتۆن ماڵپەڕی سکای نیوزی راگەیاندووە، کە داوا لە یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا بەتایبەتی دەکات بەشداری بكەن لەو لیژنە نێودەوڵەتییەدا و بەوهیوایەی دادپەروەری بەدەستبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە تیشک بخرێتە سەر ئەوەی چی بەسەر ژنانی كورد لە سوریا هاتووە و ئەو كەسانەشی دەستدرێژییان كردووەتە سەر ژنانی كورد وەک تاوانباری جەنگ سەیربكرێن.

سینەم محەمەد باسی لەوەشکردووە، پێویستە ئەو ژنانەش ئازاد بكرێن، كە تا ئێستا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە توركیاوە زیندانیكراون.