سەردێڕ:

ترەمپ: بە شێوازێکی یاسایی دەسەڵات بۆ بایدن دەگوازرێتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-07

5287 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ٢٠ی ئەم مانگە دەسەڵات بە شێوازێکی یاسایی دەگوازرێتەوە بۆ بایدن.


دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ٢٠ی ئەم مانگە دەسەڵات بە شێوازێکی یاسایی دەگوازرێتەوە بۆ بایدن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی بە تەواوەتی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ناڕازیم و راستییەکان دەردەکەون، بەڵام لە ٢٠ی ئەم مانگە دەسەڵات رادەستی جۆ بایدن دەکەم."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "من بەردەوام وتوومە بۆ ژماردنی هەموو دەنگە یاساییەکان دەجەنگین"، دەشڵێت، "ئەمە کۆتایی گەورەترین کابینەی سەرۆکایەتیی مێژووی ئەمریکایە، بەڵام سەرەتایەکە بۆ شەڕکردن بۆ دووبارە مەزنکردنی ئەمریکا."

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆنگرێسی ئەمریکا لە دانیشتنی هاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران سەرکەوتنی بایدنی پەسەندکرد، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ تانەیدابوو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

رۆژی ٣ی ١١ی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٨١ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٣٠٦ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردن رکابەرییەکەی لە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بردەوە.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە ٧٤ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٢٣٢ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا و نەیتوانی بۆ دووەم خول لە سەرۆکایەتی ئەمریکادا بمێنێتەوە.