سەردێڕ:

حکومەتی ھەرێم لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە بڕیاری نوێی دەرکرد

سەر لە نوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێتەوە
فۆتۆ: 
2021-01-07

29770 جار خوێندراوەتەوە

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرھەڵدانی زنجیرەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە ھەندێک وڵات و دوای ھەڵسەنگادنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا ھەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەو بارەیەوە دەرکراون، پەیڕەو بکرێن.


جوتیار عاد وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرھەڵدانی زنجیرەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە ھەندێک وڵات و دوای ھەڵسەنگادنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا ھەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەو بارەیەوە دەرکراون، پەیڕەو بکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەوامی قۆناغەکانی ١ و ٢ بنەڕەتی و ١٢ ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)، تا رۆژی (٢٠٢١/١/١٦) رادەگیرێت و سەر لە نوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت و  قۆناغی ٣ بنەرەتی تا ١١ ئامادەیی (حکومی - ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. ھەروەھا تا رۆژی (٢٠٢١/١/١٦) و سەر لە نوێ ھەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی تەندروستیی، سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان رادەگیرێت.

دەقی بڕیارەکان:

دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرھەڵدانی زنجیرەی نوێی ئەو ڤایرۆسە لە ھەندێک وڵات و دوای ھەڵسەنگادنی دۆخەکە بەتایبەت بابەتی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە گشت خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا ھەمان ئەو بڕیارانەی پێشوو کە لەم بارەیەوە دەرکراون، پەیڕەو بکرێن:

١. دەوامی قۆناغەکانی ١ و ٢ بنەڕەتی و ١٢ ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی)، تا رۆژی (٢٠٢١/١/١٦) رادەگیرێت و سەر لە نوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

٢. قۆناغی ١ و ٢ بنەڕەتی و ١٢ ئامادەیی دەتوانن تا کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی "نائیلزامی" سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین وەربگرن.

٣. قۆناغی ٣ بنەرەتی تا ١١ ئامادەیی (حکومی - ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن. ھەروەھا تا رۆژی (٢٠٢١/١/١٦) و سەر لە نوێ ھەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی تەندروستیی، سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان رادەگیرێت.

٤. ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی کە ھێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.

٥. دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی، تا رۆژی (٢٠٢١/١/١٦) رادەگیرێت و سەر لە نوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

٦. دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە، تا رۆژی (٢٠٢١/١/١٦) رادەگیرێت و سەر لە نوێ ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.

٧. بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.

٨. لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ بەشە زانستییەکان، سیستەمی خوێندنی نێو کامپەس و خوێندنی ئەلیکترۆنی (خوێندنی ئاوێتە)، بەپێی ھەمان پلانی پێشوو ھەروەھا بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، تا رۆژی (٢٠٢١/١/١٦) وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

٩. بەشە مرۆییەکانیش لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا بە ڕەچاوکردنی رێنمایی تەندروستیی زیاترەوە، تا (٢٠٢١/١/١٦) بەھەمان شێوەی پێشوو وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

ئەم بڕیارانە لە ڕۆژی (٢٠٢١/١/٧) کاری پێدەکرێت، دوای ئەم ڕێککەوتەش لیژنە کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتوێکردنی ڕەوشی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان.