سەردێڕ:

جۆ بایدن: ئەوەی روویدا دەستدرێژی بوو بۆ سەر پیرۆزترین دامەزراوەی ئەمریکا

فۆتۆ: 
2021-01-06

5376 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی روودەدات دەستدرێژییە بۆسەر گەلەکەمان و بۆ سەر دیموکراتییەکەمان.


جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی روودەدات دەستدرێژییە بۆسەر گەلەکەمان و بۆ سەر دیموکراتییەکەمان.

دەشڵێت، "ئەمە خۆپیشاندان نییە و گێرەشێوێنییە و من بەراستی دڵتەنگم."

باسی لەوەشكرد، کە داوا لە دۆناڵد ترەمپ دەکات ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆبگرێت و بە ترەمپیش دەڵێت، کە "ئەو فەوزایە بوەستێنێت."

هاوکات، جۆ بایدن داواشی لە دۆناڵد ترەمپ کرد،کە پابەندبێت بەو سوێندەی خواردویاتەی و رێز لە یاساکان بگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەوەی روویدا دەستدرێژی بوو بۆ سەر پیرۆزترین دامەزراوە لە ئەمریکادا."