سەردێڕ:

فەیسبوك پەڕەی فەرمی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیهانی داخست

فۆتۆ: 
2021-01-06

6419 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی عەرەبی رایگەیاند، کۆمپانیای فەیسبوك پەڕەی فەرمی یەکێتی زانایانی موسوڵمانانی جیهانی داخست، هۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆئەوەی کە ئەو پەڕەیە بانگەشەی دەستبەجێ کشانەوەی ئیسرائیلی لە خاکی عەرەبی کردووە و داواشیکردووە، کە لە رووی ئابوریشەوە وڵاتەکە بایکۆت بکرێت.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی عەرەبی ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێتیەکە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ئاگادارکراونەتەوە کە پەڕەکەیان داخراوە، بەهۆی ئەوەی کە بانگەشەی بایکۆتی ئابوری ئیسرائیڵ و کشانەوەی لە خاکی عەرەبیدا کردووە و ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێتی زانایان ئیدانەی ئەو کارەی کۆمپانیای فەیسبوکی کردووە و وتووشییەتی، "هەڵوێستەکەیان رەوایە و پەیوەستە بە کێشەی تایبەتی گەلی فەڵەستینەوە."

راشیگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردنی کێشەی نەتەوەی فەڵەستین و داواشیان لە سەرجەم مسوڵمانان کردووە هاوهەڵوێست بن لەگەڵیاندا.

یەکێتی زانایانی مسوڵمانانی جیهان لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری دبلن لە ئێرلەندا دامەزراوە و ئەندامانی وڵاتە مسوڵمانەکان و کۆمەڵگە ئیسلامیەکان لە خۆدەگرێت، یەکێتییەکە لە ساڵی ٢٠١١دا بە فەرمی بارەگای سەرەکییان گوازرایەوە بۆ وڵاتی قەتەر.