سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: شۆفێرێک کە سوپڕایزی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی کردبوو سزادرا

فۆتۆ: 
2021-01-06

3251 جار خوێندراوەتەوە

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا داگیراوە، کە خاوەنەکەی بە سپرای رەنگەکەی لە رەشەوە بۆ زەردی زێڕین گۆڕیبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی لێپێچینەوە لە هۆکاری رەنگ گۆڕینەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە وتی، "ئەمرۆ رۆژی لە دایکبوونی ئۆتۆمبێلەکەمە و سوپڕایزم بۆکردووە."

فازڵ حاجی دەشڵێت، "ئۆتۆمبێلکە سوپرایزەکەی بە دەستنەگەیشت و چەند شەوێک لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە."

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبیل لە رووی یاساییەوە بە وەرگرتنی رەزامەندی دەبێت و بە بۆیه دەبێت نەک سپرای یان لەزگە.

Image may contain: car

Image may contain: car