سەردێڕ:

گۆڕان لەبارەی دەنگدان بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

ئایا گۆڕان دەنگ بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەدات؟
فۆتۆ: 
2021-01-06

7471 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانتارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، کە دەنگ بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان بدەن.


سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانتارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، کە دەنگ بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان بدەن.

گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "گۆڕان هەموو پەرلەمانتارانی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەنگ بدەین بە کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان"،  دەشڵێت، "هەرکەسێک پابەندنەبێت بە دەنگدان بە وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئەوا پاندنەبووە بە گۆڕان و ئەو رێککەوتنەشی حزبەکەمان لەگەڵ پارتیدا واژۆی کردووە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە لەسەر بنەمای چاکسازی لەگەڵ پارتیدا رێککەوتووین و پارتی داوای لێکردووین لە چاکسازیدا بەشداری بکەین."

هەریەک لە فراکسیۆنەکانى نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان رەتیدەکەنەوە دەنگ بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بدەن و فراکسیۆنی گۆڕانیش بووەتە دووبەش و بەشێکیان رەتیدەکەنەوە دەنگ بە کاندیدەکەی پارتی بدەن.

زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەسەر دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکومەتدا تێپەڕێوە و تا ئێستاش پۆستى وەزیرى سامانە سروشتییەکان پڕنەکراوەتەوە و مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوەدەبات.