سەردێڕ:

بەهۆی لێدوانی رۆژنامەوانی لەبارەی سولەیمانیەوە؛ کازمی راوێژکارێکی خۆی سڕدەکات

فۆتۆ: 
2021-01-05

6026 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان یەکێک لە راوێژکارەکانی بەهۆی لێدوانی رۆژنامەوانی لەبارەی قاسم سولەیمانیەوە سڕدەکات.


میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان یەکێک لە راوێژکارەکانی بەهۆی لێدوانی رۆژنامەوانی لەبارەی قاسم سولەیمانیەوە سڕدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، "مستافا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهۆی ئەوەی، یەکێک لە راوێژکارەکانی بە ناوی هیشام داود (لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی) لێدوانی لەبارەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای فەیلەقی قودسی ئێران داوە و باسی لە رۆڵی ئەو فەرماندەیە کردووە لە وڵاتەکەیدا، سزای سڕکردنی بەسەردا سەپاندووە."

هیشام داود، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گفتوگۆی نیشتیمانی لەبارەی ئەو لێدوانەوە رایگەیاندووە، "ئەو چاوپێکەوتنە دوو مانگ بەر لە ئێستا بووە"، دەشڵێت، "وەک توێژەر و کەسێکی ئەکادیمی تایبەتمەند لە کاروباری عێراق بە ئازادی قسەمکردووە و بە فەرمی قسەم نەکردووە."

هیشام لە چاوپێکەوتنێکەدا بۆ ماڵپەڕی بی بی سی فارسی باسی لە رۆڵی قاسم سولەیمانی و سەردانەکانی بۆ عێراق کردووە، تیایدا باسی لەوەکردووە، "سولەیمانی باوەڕی وابووە کە ئەو بەرپرسە لەو شتانی لە عێراقدا روودەدەن، هاتووەتە ناو خاکی وڵاتەکەوە بە ویستی خۆی، هەر لەبەرئەوەشە حکومەتی ئێستای وڵات رێگە بە جێگرەوەکەی نادات بەبێ ڤیزا بێتە ناو عێراقەوە، کە ئەوەش بووەتە هۆی توڕەکردنی زۆرێک لە لایەنگرەکانی.