سەردێڕ:

لە ئێران حاڵەتێکی توشبوون بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2021-01-05

21071 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا.


یەکەم حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا.

وەزارەتى تەندروستى ئێران رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، توشبووەکە هاوڵاتییەکى ئێرانییە، کە لە وڵاتى بەریتانیا گەڕاوەتەوە و ئێستا خراوەتە ژێر چاودێرى پزیشکییەوە.   

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بەریتانیا لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو، جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە دوابەدوای ئەوە زۆربەی وڵاتانیش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت و رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایان جارێکی دیکە توندکردەوە.

پێشتریش، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم تا ١٥ی ئەم مانگە گەشتەکانی بۆ هەشت وڵات راگرت بەهۆی بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا و کاتێکیش حاڵەتی توشبوون لە وڵاتی لوبنان تۆمارکرا، بە هەمان شێوە گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتەش راگرت.