فۆتۆ:
2021-01-05
2406 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، چوار کەسیان بە تۆمەتى دزینى ئۆتۆمبێلێک و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەسگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوای ئاگاداركردنەوەیان لە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەكی ئازادی لە جۆری ئۆمێگا ژمارە (فحص نینوی)، دەستیان بە لێكۆڵینەوە کرد و چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوار تۆمەتبارەکە ناویان (ع، ع، ع)، (س، س، س)، (خ، ص، ش) و (س، م، ح)ـە.
راشیگەیاندووە، هەر لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر چوار دەمانچە و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەكەیانداناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی ٤٤٦ و ١٤ی هۆشبەرەكان، راِگیراون و ئۆتۆمبێلەكەش دەستیبەسەرداگیراوە.


