سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: رۆژی چوارشەممە پشوو نییە

فۆتۆ: 
2021-01-05

27197 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ چوارشەممە ٦ی ئەم مانگە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی ئاساییە.


سبەینێ چوارشەممە ٦ی ئەم مانگە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی ئاساییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ٦ی ئەم مانگە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی ئاساییە و پشوو نییە.

رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبووەڕوو، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی کریستیانەکانەوە، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سبەینێ چوارشەممە، سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى عێراق بەبۆنەى یادى دامەزراندنى سوپاى عێراقەوە پشووى فەرمییە، بەڵام ئەو پشووە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.