سەردێڕ:

سەرۆکی یەکێتى مامۆستایانى کوردستان وادەى کردنەوەى ناوەندەکانى خوێندنی ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2021-01-05

43685 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد گەرمیانى، سەرۆکی یەکێتى مامۆستایانى کوردستان رایدەگەیەنێت، "پێشبینی دەکەین رۆژى 10ى ئەم مانگە خوێندن لە ناوەندەکانى خوێندن بۆ پۆلى 12 دەستپێبکاتەوە".


ئەحمەد گەرمیانى، سەرۆکی یەکێتى مامۆستایانى کوردستان رایدەگەیەنێت، "پێشبینی دەکەین رۆژى 10ى ئەم مانگە خوێندن لە ناوەندەکانى خوێندن بۆ پۆلى 12 دەستپێبکاتەوە".

ئەحمەد گەرمیانى، سەرۆکی یەکێتى مامۆستایانى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئارتى راگەیاند،" پێشبینی دەکەین رۆژى 10ى ئەم مانگە خوێندن لە ناوەندەکانى خوێندن بۆ پۆلى 12 دەستپێبکاتەوە."

سەبارەت بە خوێندنى قۆناغەکانى دیکە وتى، "هەرچەندە بڕیارى کۆتایی نەدراوە، بەڵام پێشبینى دەکەین قۆناغ بە قۆناغ خوێندن دەستپێبکاتەوە، ئێمە هەمو پێشنیارەکانمان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و چاوەڕێ دەکرێت بڕیارى کۆتایی لە کۆبونەوەى رۆژى 7ى مانگى لیژنەى باڵاى روبەروبونەوەى کۆرۆنا بدرێت".

ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەى روبەروبونەوەى کۆرۆنا لە وەزارەتى تەندروستى لەسەر کۆدەبێتەوە .

هەر ئەمڕۆ یەکێتى مامۆستایانى کوردستان راگەیەندراوێکى سەبارەت بە کۆبونەوەى دوێنێ دوشەممە بڵاوکردەوە، کۆپییەکی بۆ ئێن ئاڕتی نێردراوە داوادەکات مانگانە موچەی مامۆستایان بدرێت، چونکە هیچ بژێویەکی دیکەیان نییە جگە لەو مووچە.

دەقی راگەیەندراوی یەکێتى مامۆستایانى کوردستان:

No description available.