سەردێڕ:

بەریتانیا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی جولیان ئاسانجەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-01-04

3175 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای بەریتانیا بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوە لەبارەی رادەستکردن یان نەکردنی دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس دەردەکات کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و بڵاوکردنەوەی دۆکیومێنتی نهێنی سەربازی ئەمریکی تۆمەتبارکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای بەریتانیا بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوە لەبارەی رادەستکردن یان نەکردنی دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس دەردەکات کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و بڵاوکردنەوەی دۆکیومێنتی نهێنی سەربازی ئەمریکی تۆمەتبارکراوە.

وابڕیارە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆڵد بێڵی دادوەری دادگای ناوچەی ڤانیسا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی رادەستکردن یان نەکردنی جولیان ئاسانجی دامەزرێنەی ویکیلیکس دەربکات.

ئەگەر دادوەر بڕیاری رادەستکردنەوەی ئاسانج دەربکات، ئەوا پێویستە بریتی باتێڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بڕیاری کۆتایی بدات.

هاوکات پێشبیدەکرێت لایەنی سەرنەکەوتوو لە دادگا تانە لە بڕیارەکە بدات، کە رەنگە گفتوگۆ یاساییەکان تا چەند ساڵێک بخایەنێت.

دەکرێت هێزی دەرەکی دەستوەردان لە دۆسیەکە بکات. بڕیاردەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئەشکەنجەدانی ئاسانج و هاوژینیەکەی و لێخۆشبونیشی داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کرد.

داواکاری گشتی ئەمریکا ئاسانجی تەمەن ٤٩ ساڵی  بە تۆمەتی سیخوریکردن تاوانبارکردووە کە سزاکەی زیندانیکردنە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ. هاوکات، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت سزاکەی بۆ ١٧٥ ساڵ زیندانیکردن قورستردەکات.

پارێزەرانی حکومەتی ئەمریکی لە دانیشتنی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان کە ماوەی چوار هەفتەی خایاند لە پایزی رابردوودا رایانگەیاند، تیمەکەی ئاسانج کۆمەڵێک بابەتیان وروژاندووە و هیچ پەیوەندی بە دۆسییەکەوە نەبووە.

هاوکات، پاریزەرەکان دژی ئەو داوایە وەستانەوە کە حکومەتی ئەمریکا بە ئەشکەنجەدان و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و کوشتن ودەستدرێژیکردن و دەرچوون لە یاسا تۆمەتباردەکات.

لەکاتێکدا، تیمەکەی ئاسانج بەرگریان لێکرد تا پارێزبەندی بۆ دەستەبەربکەن بەگوێرەی دەستوری هەموارکراوی ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی ئاسانج چەندین دکیومێنتی لەبارەی سەرپێچییە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکای لە عێراق و ئەفغانستان دزەپێکردووە.

هاوکات دەشڵێت، داوای رادەستکردنی ئاسانج بە ئەمریکا تەنیا بە هۆکاری سیاسییە.

جولیان ئاسانج رۆژنامەنوس و پرۆگرامەری ئوسترالی و دامەزرێنەی ماڵپەڕی ویکیلیکسە. ساڵی ٢٠١٠ ماڵپەڕەکەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەزاران بەڵگەی نهێنی دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن و دزەپێکردنی نهێنی سەربازی تۆمەتبارکرا.

هاوکات، هەمان ساڵ دادگای سوید بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی تۆمەتباریکرد و ناوبراویش تۆمەتەکانی رەتکردەوە.

دواتر لە ساڵی ٢٠١٢  لە بەریتانیا پەنایبردە بەر باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر و داوای پەنابەرێتی کرد. بەڵام لە ١١ی نیسانی ساڵی ٢٠١٩ باڵیۆزی ئیکوادۆر ئاسانجی رادەستی حکومەتی بەریتانیا کرد.