سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار؛ لە روسیا ژن دەبێتە شۆفێری میترۆ

فۆتۆ: 
2021-01-03

2541 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی سیستمی میترۆی مۆسکۆ رایگەیاند، بۆ یەکەمجار ژمارەیەک ژنیان وەکو شۆفێری میترۆ لە شارەکە دامەزراندووە.

بەڕێوبەرایەتی میترۆی مۆسکۆ ئەوەی خستووەتەڕوو، بڕیاری دامەزراندی ئەو کۆمەڵە ژنە بۆ شۆفێری کردن لە میترۆی شارەکەدا، لە دوای کۆمەڵێک گۆڕانکاری دێت لە یاساکانی روسیادا، کە تیایدا پێشتر رێگری لە ژنان کردبوو لەوەی بەشداری چەند ئەرک و چالاکییەک بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوودا، میترۆکانی ئەو سەردەمە تەنیا شۆفیری پیاوی هەبوو و زۆرێکیش لە هەلی کارەکانیش بە تایبەتی شۆفێری بۆ پیاوان بوو.