سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو کچەی لە 'ترسی' کۆرۆنا ٢٦٥ رۆژە خۆی کەرەنتین کردووە

فۆتۆ: 
2021-01-03

20105 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کچێکی بەرازیلی بۆ ماوەی ٢٦٥ رۆژە لە ژووری نوستنەکەی لە ترسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کردووە.


ماڵپەڕی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کچێکی بەرازیلی بۆ ماوەی ٢٦٥ رۆژە لە ژووری نوستنەکەی لە ترسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی کەرەنتین کردووە.

ماڵپەڕی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێوشوێنی توند بۆ روبەڕوبوونەوەی گیراوەتەبەر بە ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان لە وڵاتی بەڕازیلدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کچێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی باڕبی فوتادۆ زیاتر لە هەشت مانگە خۆی کەرەنتین کردووە لە ژووری نوستنەکەیدا بۆ ئەوەی توشی کۆرۆنا نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کچە هیچ نەخۆشییەکی نییە، کە ژیانی بخاتە مەترسییەوە بەڵکو تەنیا لە ترسی توشبوون بە ڤایرۆسەکە ئەو کارەی کردووە، دەشڵێت، کچەکە ئامادەنییە بڕواتە دەرەوە چونکە ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە و تا ئێستاش توشبووی نوێ تۆماردەکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا چەند رێکارێك بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیرایەبەر، وەکو سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەکردنی بەشێک لە شارەکانی جیهان، هاوکات، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکرا خۆیان لە قەرەباڵغی بە دووربگرن بۆ ئەوەی ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە.