لە راگەیاندراوێکدا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دڵنیایدەداتە بەکارهێنەران و بەشداربووانی خۆی، کە گۆڕانکاری لە بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاردا کارناکاتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ و هیچ گۆرانکارییەک لە نرخدا روونادات.

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، کە هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا هەواڵی گرانبوونی نرخی کارتی ئاسیاسێڵیان بڵاوکردووەتەوە و ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و ئاسیاسێڵ نرخی کارتەکانی وەک خۆی دەبێت بێ هیچ گۆڕانکارییەک و هەر بە دیناریش دەبێت.
راشیگەیاند، بەشداربووان لە هەموو شۆپ و بنکەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بە هەمان نرخەکانی جێگیرکراوی پێشوو دەتوانن کارت بەدەستبهێنن و گۆڕانی بەهای دۆلار و دینار کار ناکاتە سەر نرخی کارتەکانی ئاسیاسێڵ.
لە ماوەی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر دیناردا بەرزکردەوە و بەوەش، نرخی کاڵا و شتومەکەکان لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و بووەتە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیان.