سەردێڕ:

تا ئێستا.. زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە ٣٣ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە

فۆتۆ: 
2021-01-02

1487 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی ئەو وڵاتانەی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنایان تێدابڵاوبووەتەوە لەسەر ئاستی جیهانی گەیشتە ٣٣ وڵات و تورکیاش، نوێترین وڵات بوو کە تۆمارکردنی ١٥ توشبووی راگەیاند.


ژمارەی ئەو وڵاتانەی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنایان تێدابڵاوبووەتەوە لەسەر ئاستی جیهانی گەیشتە ٣٣ وڵات و تورکیاش، نوێترین وڵات بوو کە تۆمارکردنی ١٥ توشبووی راگەیاند.

فەخرەدین قوجە وەزیری تەندروستی تورکیا تۆمارکردنی ١٥ کەسی وەک توشبوو بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا راگەیاند. هاوکات، ئاماژەی بەوەشدا کەرەنتینە کراون و بەدواداچوون بۆ ئەوکەسانەش دەکرێت بەرکەوتنیان هەبووە و کەرەنتینە دەکرێن.

لە ئەوروپا، هەریەک لە وڵاتەکانی بەریتانیا و بەلجیکا و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و دانیمارک و فنلەندا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئایسلەندا و ئیتاڵیا و ئایرلەندا و ماڵتا و هۆڵەندا و پورتوگال و نەرویج توشبووی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە.

لە کێشوەری ئاسیا، وڵاتەکانی چین و هیندستان و ژاپۆن و ئەردەن و لوبنان ئیسرائیل و پاکستان و سەنگافورە و کۆریای باشور و ئیمارات و تایوان و تورکیا، توشبوویان تێدا تۆمارکراوە.

هاوکات، هەریەک لە کەنەدا و ئەمریکا لە ئەمریکای باکور، بەرازیل و چیلی لە ئەمریکای باشور و لە کیشوەری ئوسترالیاش، وڵاتی ئوسترالیا توشبووی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.

لە ٢٤ی کانوونی یەکەم، جۆن نیکنگانسۆنگ سەرۆکی ناوەندەکانی ئەفریقا بۆ نەهێشتنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی تۆمارکردنی توشبووی بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە نەیجیریا راگەیاند.

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو وەزیری تەندروستی بەریتانیا یەکەم حاڵەتی توشبووی بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد. بەو هۆیەشەوە تائێستا زیاتر لە ٤٠ وڵات لەسەر ئاستی جیهان گەشتە ئاسمانی و وشکانی و ئاوییەکانیان بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەو وڵاتە و بەپێچەوانەشەوە راگرتووە.