سەردێڕ:

لە هەرێمی کوردستان تا کەی پشووی فەرمی بەردەوام دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-01-02

55106 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی کریستیانەکانەوە، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرابوو، کە رۆژانی ٢٧ی ١٢ تا ٢ی مانگی داهاتوو، لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم، لە سبەینێ یەکشەممە، ٣ی ١ی ٢٠٢١وە، دەوامی فەرمی و ئاسایی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی فیدراڵی تاوەکو ٤ی ئەم مانگەی وەکو رۆژانی پشوو بۆ فەرمانبەرانی عێراق دیاریکردووە.