فۆتۆ:
2021-01-02
25575 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ساڵی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستان، ٢٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و دەروونی لەلایەن ژنانەوە بۆسەر پیاوان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی پیاوانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستان، ٥٥٣ سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژ بە ژنان تۆمارکراوە.
باسی لەوەشکرد، ٩١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە و هاوکات، ٥٧ حاڵەتی خیانەتی هاوسەریی هەبووە.
یەکێتی پیاوانی کوردستان ئەوەشی وت، کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا، ٢٠ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی موچەی پیاوان لەلایەن ژنانەوە هەبووە.
رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی هەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا و وەک ناوەندێکی هۆشیارکردنەوەی پیاوان کار لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان دەکات.