فۆتۆ:
2020-12-31
2348 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بەشێک لە وڵاتانی جیهان چوونە ساڵی ٢٠٢١ـەوە هەرێمی کوردستانیش ئێستا چووە ساڵی نوێوە.
داوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە، کۆماری کیریباتییە، کە دەکەوێتە سەر زەریای هێمن و دانیشتوانی ساموای ئەمریکی و دورگەی میدوای ئەمریکی وەکو یەکەم شوێن لەسەر زەوی چوونە ساڵی ٢٠٢١ و دواتریش، هەریەک لە وڵاتەکانی نیوزلەندا و کۆریای باکور و چین و ئیمارات و بەشێکی دیکەی وڵاتان چوونە ساڵی نوێوە.
ئەمشەویش لە کاتژمێر ١٢دا هەرێمی کوردستان وەکو وڵاتانی دیکە چووە ساڵی نوێوە و بەشێکی هاوڵاتیانی هەرێمیش لەو کاتەدا لە سەرجادە و شەقامەکان بوون و خۆشی و شادیان دەربڕی.
هاوکات، دانیشتوانی قەوارەی نییوی، کە حکومی خۆسەرییان لە نیوزلەندادایە کۆتا ناوچەن ئاهەنگی ساڵی نوێدەگێڕن و دەچنە ساڵی ٢٠٢١ـەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش وڵاتی عومان و ئیمارات یەکەم وڵاتن، کە دەچنە ناو ساڵی نوێوە و مۆریتانیاش کۆتا وڵاتی عەرەبییە دەچێتە ساڵی نوێوە.
زۆرترین وڵاتانی جیهان رۆژمێری گریگۆری "زاینی" بەکاردەهێنن، بەمەش لە یەکی کانونی دووەم دەبێت بە یەکەم رۆژی سەری ساڵی نوێ.


