سەردێڕ:

​سی ئێن ئێن: ترەمپ کۆتایی بە پشووەکەی هێنا و بەپەلە دەگەڕێتەوە واشنتن

فۆتۆ: 
2020-12-31

3165 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت دۆناڵد ترەمپ ئاهەنگی سەری ساڵ نەگێڕێت و بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی بۆ ئەوەی کۆسپ بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دروستبکات، کە جۆ بایدن بە براوە دەستنیشانکراوە و گفتوگۆش لەبارەی گرژییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێراندا دەکات.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ترەمپ شوێنی تایبەتی خۆی لە فلۆریدا جێبهێڵێت و بەشداری ئاهەنگەکانی سەری ساڵ نەکات و بگەڕێتەوە بۆ واشنتن، دەشڵێت، "گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆسپ خستنەسەر بەردەم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دێت، کە جۆ بایدن وەکو سەرۆکی هەڵبژێراو دەسنیشانکراوە."

سی ئێن ئێن دەشڵێت، هۆکارێکی دیکەی گەڕانەوە بەپەلەکەی ترەمپ بریتییە لە گفتوگۆکردن لەبارەی گرژییەکانی وڵاتەکەیەی لەگەڵ ئێران.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە رۆژی ١٤ی ئەم مانگەدا، دوای بەدەستهێنانی ٣٠٦ دەنگ جۆ بایدنی وەکو سەرۆکی هەڵبژێراو دیاریکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە رەتکردنەوەی ئەنجامەکان هەڵبژاردن و پێی وایە، ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە.