سەردێڕ:

ئێران: سەرچاوە هەواڵگرییەکان لە عێراق نیشانی دەدەن ئەمریکا بە دوای شەڕدا دەگەڕێت

فۆتۆ: 
2020-12-31

3475 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرچاوە هەواڵگرییەکان لە عێراق ئەوە نیشان دەدەن کە ئەمەریکا بەدوای شەڕدا دەگەڕێت و دەشڵێت، ئەمریکا لە بری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا فڕۆکە و کەشتی جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران تویتێکی بڵاویکردەوە و دەڵێت، "دۆناڵد ترەمپ و هاوکارەکانی لەجێی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا فڕۆکە و کەشتیی جەنگی ڕەوانەی ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و ملیاران دۆلار لەو پێناوەدا خەرج دەکەن."

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرچاوە هەواڵگرییەکان لە عێراقەوە ئاماژە بەوەدەدەن، کە ئەو کارانەی ئەمەریکا نەخشەی بیانووی هەڵگیرسانی جەنگە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکردووە، ئێران بەدوای جەنگەوە نییە، بەڵام ئێرانییەکان بەخێرایی وەڵامیان دەبێت و بەرگری لە خۆیان دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا، چەند موشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا، لەکاردانەوەی هێرشەکەشدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "هەر ئەمریکییەک بکوژرێت ئێران بەرپرسیار دەبێت."