سەردێڕ:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان کرد

فۆتۆ: 
2020-12-31

1031 جار خوێندراوەتەوە

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوای سوڕانەوەیان بە ئاسمانی ناوچەکەدا لە بناری قەندیل بۆردومانی دەوروبەری گوندی ئاڵیەڕەش و چەند ناوچەیەکی تری لە قەندیل کردووە.

سابر عەبدوڵا پەمانێری ئێن ئاڕ تی لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند، تاوەکو ئیستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای بەشێک لە گوندنشینانی ئەو سنورە دروستکردووە.

چەندین ساڵە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن، بەڵام لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆردوومانەکان زیاتر بوون. جگە لە زیانە گیانییەکانیش، زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان و دارستانەکان و سروشتی کوردستان گەیشتووە.