فۆتۆ:
2020-12-31
23386 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا، جگە لە پیرۆزبایی، هاوکات هیوای کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا و گرفتەکان دەخوازێت.
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
هیوادارم ساڵی ٢٠٢١ ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی.
مەسعود بارزانی
٣١ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠