سەردێڕ:

یەکەم حاڵەتی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-12-30

3135 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم حاڵەتی زنجیرەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئەمریکا تۆمارکرا، کە لە سەرەتایی ئەم مانگەوە ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا لە بەریتانیا بڵاوبووەوە.


یەکەم حاڵەتی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکرا، کە لە سەرەتایی ئەم مانگەوە ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا لە بەریتانیا بڵاوبووەوە.

ماڵپەری سکای نیوز لە زاری بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکاوە بڵاویانکردەوە، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی ئیلبێرتی وڵاتەکەیاندا تۆمارکراوە، کە پیاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵانە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو پیاوەی توشی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کەرەنتین کراوە و تەندروستی ویلایەتەکەش هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی هەر حاڵەتێکی دیکەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا چڕکردووەتەوە لە ئەگەری توشبوونی کەسانی دیکە. 

لە سەرەتای دەرکەوتنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەت لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی جیهان تۆمارکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە رایگەیاندبوو، جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە دوابەدوای ئەوە زۆربەی وڵاتانیش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت و رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایان جارێکی دیکە توندکردەوە.