سەردێڕ:

پێش دەستبەکاربوونی؛ پەرلەمانتارێکی ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-12-30

2135 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێش ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئەندامێکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێش ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

لووک لێتلۆ ئەندامێکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکابوو، تەمەن 41 ساڵبوو و سەر بە پارتی کۆماری لە ویلایەتی لویزیانا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

لێتلۆ هێشتا سوێندی یاسایی نەخواردبوو، بڕیاربوو ٣ی مانگی داهاتوو سوێند بخوات.

جۆن بێڵ ئێدواردس حاکمی ویلایەتی لویزیانا تویتێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە دڵێکی پڕەوە من و هاوژینەکەم سەرەخۆشی لە خێزانی لوک لێتلۆ دەکەین، بەهۆی گیانلەدەستدانی لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا"، دەشڵێت، "لەمڕۆوە ئاڵای ئەمریکا و ئاڵای ویلایەتی لویزیانا تاوەکو نیوە دادەبەزێنرێن."

لێتلۆ لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندبوو و خۆی کەرەنتینکرد و دوای سێ رۆژیش لە توشبوونی بە ڤایرۆسەکە گوازرایەوە نەخۆشخانە.