سەردێڕ:

بۆ ساڵی ٢٠٢٠.. ترەمپ و میشێل ئۆباما بە کاریگەرترین کەسەکانی ئەمریکا هەڵبژێردران

فۆتۆ: 
2020-12-29

3020 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەى گالوپ کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە لیستی کاریگەرترین پیاوانی ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدایە و میشێل ئۆبامای هاوسەری باراک ئۆباماش بە کاریگەرترین ژن هەڵبژێردرا.


بەپێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەى گالوپ کە  ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە لیستی کاریگەرترین پیاوانی ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدایە و میشێل ئۆبامای هاوسەری باراک ئۆباماش بە کاریگەرترین ژن هەڵبژێردرا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپرسییەی کە گالوپ بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ٪١٨ی کۆی دەنگەکانی بەدەست هێناوە، لە دوای ئەویش باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوو دێت، بە ڕێژەی ٪١٥، هاوکات جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا؛ لە پلەی سێیەمدایە بە رێژەی لە ٪٦، دکتۆر فاوچی کە وەک راوێژکاری کۆشکی سپی کاریکردووە لە پلەی چوارەمدایە بە ڕێژەی ٪٣.

هاوکات، لە لیستی ١٠ کاریگەرترین کەسایەتی ئەمریکادا هەر یەک لە ئیلۆن ماکسی  دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سیناتۆری ئەمریکا بێرنی ساندەرس و بێڵ گەیتسی  دامەزرێنەری مایکرۆ سۆفت هەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە لیستی کاریگەرترین ئافرەتی ئەمریکا، مێشل ئۆبامای هاوسەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمدایە و دوای ئەویش کامالا هاریسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پلەی دووەمدایە و میلانیا ترەمپی خانمی یەکەمی ئەمریکا لە پلەی سێیەمدایە.

لە لیستەکەدا هەریەک لە ئۆپرا ویفرێی پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ئەمریکی، ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، هیلاری کلینتۆن کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەن.

ئەمەش لەکاتێلکدایە، بە گوێرەی راپرسیەکەنی گالوپ لە ساڵی ٢٠١٩ دا، بارک ئۆباما وەک کاریگەرترین پیاوی ئەمریکا دیاریکراوە.