سەردێڕ:

شەڕ لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا روویدا

فۆتۆ: 
2020-12-28

2852 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، بەهۆی پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە نزیكن لە توركیا، چەند كەسێک لە هەردوولا كوژراون و برینداربوون.

روانگەی سوریا ئەوەشی خستووەتەڕوو، درەنگانی شەوی یەكشەممە چەند گروپێک لە چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە دەوروبەری عەین عیساوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ئەنجامدا شەش چەكداری ئەو گروپانە كوژراون، هاوکات، چوار شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون و حەوتی دیکەش برینداربوون.

هەر بەوتەی روانگەی سوریا لە هێرشەكەدا سوپای توركیا لەرێگەی فڕۆكەی بێفرۆكەوان و تۆپبارانی هێزەكانی هەسەدە هاوكاری گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كردووە، كە هەوڵیان داوە بگەنە سەر رێگەی نێودەوڵەتی حەسەكە – حەلەب، بەڵام وەک روانگەكە ئاماژەی پێداوە هێرشەكە لەلایەن هەسەدەوە تێكشكێندراوە.